ناسینەوە و ڕەنگکردنی پیتەکان
ئەم چالاکییە ڕێگەیەکی خۆش و پەروەردەییە بۆ منداڵان بۆ ناسینەوە و فێربوونی ئەلفوبێ. بریتییە لە دۆزینەوەی پیتە تایبەتەکان لە گروپێکدا و ڕەنگکردنیان.
بەکارهێنان لە وانەی کوردیدا:
ئەم لاپەڕەی چالاکیە لە وانەی کوردیدا بەکاردەهێنرێن بۆ یارمەتیدانی منداڵان بۆ فێربوونی پیتەکان و هەڵسەنگاندنی توانای جیاکردنەوەیان لە نێوانیاندا.
شێوازی هەڵسەنگاندن:
دوای ئاشنابوونیان بە پیتەکان، دەتوانرێت هەڵسەنگاندن بۆ منداڵان بکرێت لەسەر توانای ناسینەوەیان.
چۆن بەكار دەهێنرێت:
بە دەنگی بەرز پیتێک بڵێ.
داوا لە منداڵەکان بکە ئەو پیتە لە لاپەڕەکەدا بدۆزنەوە و ڕەنگی بکەن.
ئەم چالاکییە ڕێگەت پێدەدات بە خێرایی بزانیت کە تا چەند باش پیتەکان دەناسنەوە.